مێژووی سەرهەڵدانی دەروونزانی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-31-16:33:00 - کۆدی بابەت: 3988
مێژووی سەرهەڵدانی دەروونزانی

ناوه‌ڕۆك

سەرهەڵدانی دەروونزانی و پێشکەوتنی

گەشەکردنی دەروونزانی بەچەند قۆناغێکدا تێپەڕبووە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

١- دەروونزانی لە سەرەتای سەرهەڵدانی وەک زانستەکانی تر بەشێک بوو لە فەلسەفە بە زانستی ڕۆح دەژمێردرا لەلایەن یۆنانیەکانەوە بەناوبانگترین فەیلەسوفەکانی یۆنان (سوکڕات، ئەفلاتون، ئەرستۆ) بوون.

ئـ- سوکڕات (٤٧٠-٣٩٩ پ.ز): یەکێک بوو لە فەیلەسوفە بەناوبانگەکانی یۆنان، سوکرات ئەو فەیلەسوفە بوو کە فەلسەفەی لە ئاسمانەوە هێنایە سەر زەوی، لەڕێگەی وتە بەناوبانگەکەی (خۆت بناسە) سوکرات مامۆستای ئەفلاتون بوو، فەلسەفەکەی بە (لا أدری) واتە (نازانم) ناسرابوو، ئەوەی شایەنی باسە سوکرات خۆی بەرهەمی نووسرای لەدوا جێنەماوە وە هەموو زانیاریەکانی تایبەت بەم فەیلەسوفە لەڕێگەی قوتابیەکانییەوە نوسراوە، وە بەناوبانگترین قوتابیشی ئەفلاتونە کە لە کتێبەکەی خۆی (کۆماری ئەفلاتون) ئاماژەی بە سوقرات دەدات لەکاتی گفتوگۆ فەلسەفیەکانی.

ب- ئەفلاتوون (٤٢٧-٣٤٧ پ.ز): بەڕای ئەفلاتون دوو جیهان هەیە (جیهانی نموونەیی، جیهانی هەستپێکراو). هەروەها پێی وایە دەروون و جەستە دوو شتی لێکجیاوازن وە هزرەکانی مرۆڤ کاریگەری گەورەیان هەیە لەسەر ڕەفتار، وە بەڕای ئەو سێ جۆر دەروون هەیە (دەروونی توڕە، دەروونی شەهوانی، دەروونی ئاقڵ) و ئەم سێ دەروونەی بە عەرەبانەیەک وەسف کرد دوو ئەسپ ڕایدەکێشێت، لێخوڕەکەی دەروونی ئاقڵە ئەسپەکانیش دەروونی توڕە و شەهوانیە).

ج- ئەرستۆ (٣٨٤-٣٢٢ پ.ز): بەڕای ئەرستۆ دەروون و جەستە جیاوازنین لە یەکتر و بە پەیکەرێک وەسفی کرد، خۆڵی پەیکەر جەستە پێکدێنێت و وێنەی پەیکەر دەروون پێکدێنێت، دەروونیش سێ جۆر کاری هەیە، بەپێی کارەکان جیاوازی لەنێوان دروست دەبێت بەم شێوەیەی خوارەوە:

أ_ کاری خواردن (مرۆڤ و ئاژەڵ و درەخت تێیدا بەشدارن)

ب- کاری جوڵە و هەستکردن (ئاژەڵ و مرۆڤ تێیدا بەشدارن)

ج- کاری بیرکردنەوە (تایبەتە بە مرۆڤ)

د- دیکارت (١٥٩٦-١٧٥٠ ز): بە دامەزرێنەری فەلسەفەی نوێ دەژمێردرێت، دیکارت پێی وایە جیاوازی هەیە لەنێوان ئەقڵ و جەستە و جیاوازی کرد لەنێوان ڕەفتاری مرۆڤ و ڕەفتاری ئاژەڵ (ڕەفتاری ئاژەڵ وەک کاری ئامێرە) بەڵام ڕەفتاری مرۆڤ هەڵسوکەوتەکانی لەسەر هەست درککردن و هەڵچونەکانی و تێگەیشتنەکانی دەبێت و پێی وایە ئەقڵی مرۆڤ بەشێکی ماددی هەیە لەناو مێشکی مرۆڤە لەناوەڕاستی سەری مرۆڤ پێی دەوترێت (ڕژێنەری صنوبەری) و شێوازی توێژینەوەی لە دەروونزانی میتۆدی تێرمان ناوخود.

هـ- داروین (١٨٠٩-١٨٨٩ ز): لە تیۆرەکەی خۆیدا ئاماژەی بە بوونی پەیوەندیەکی پتەو لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵ کرد، بۆیە ڕێگای لێکۆڵینەوە لەسەر ئاژەڵ و ڕەفتارەکانی دەتوانین زۆر لە ڕەفتارەکانی مرۆڤ ڕاڤە بکەین، بەناوبانگترین کتێبەکانی داروین ناوی (أصل الانواع)ـە.

و- ولیم ڤۆنت (١٨٣٢-١٩٢٠ ز): بە دامەزرێنەری دەرونزانی دەژمێردرێت، یەکەم تاقیگەی بۆ دەروونزانی تاقیگاری لە (زانکۆی لایبزج) لە ئەڵمانیا لە ساڵی ١٨٧٩ز دامەزراند و تاقیکردنەوەکانی لەسەر هەستەوەرەکانبوو و پێوانی کاتی گەڕانەوە (زمن الرجع)، واتە ماوەی پێویست بۆ وەڵامدانەوەی کەسەکە بۆ ورووژێنەری دەرەکی.


سەرچاوەکان



1900 بینین